پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، درەنگانی ئەمشەو بەتەواوی شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە لە بەشێکی ناوچەکەمان تەمومژ دروست دەبێت و تا پێشنیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی رۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا بەگشتیی لە هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و باران و تەرزە و بەفر نابارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە کوردە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دووبارە شەپۆلێکی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکەمان و بارانی بەخوڕ و بەفر دەبارێت.