نورەدین عیسا رایدەگەیەنێت، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی وەرە تۆ دەبیتە پارێزگاری حەسەکە، منیش بڕیارەکەیم پێ قورس بوو، ئەو وتی ئەمە تەنیا بڕیاری من نییە بڕیاری سەرجەم پێکهاتەکانە.
نورەدین عیسا، سەبارەت بە چۆنیەتیی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری حەسەکە رایگەیاند، “جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی تەلەفۆنی بۆکردم، وتی، وەرە تۆ دەبیتە پارێزگاری حەسەکە”.
وتیشی، “لە وەڵامدا وتم، ئەم ئەرکە بۆ من قورسە، جەنەڕاڵ مەزڵومیش وتی، ئەمە تەنیا بڕیاری من نییە، بەڵکو بڕیاری کورد، عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەیە و هەمووان تۆیان بەلاوە پەسەندە، منیش بڕیارەکەیم پەسەندکرد”.