دوو دۆسیە ڕادەستدەكات.. شاندی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ، بەرەو بەغداد بەرێکەوت.

جوتیار عادل لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چووەتە بەغداد، مەبەستی سەردانەكەش جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵە.

سەردانی شاندەكەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە، دوێنێ جوتیار عادل لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، “ئەم هەفتەیە دوو دۆسیە دەنێردرێتە بەغداد، کە یەکێکیان پەیوەستە بە خەرجییەکانی نەوتی هەرێم، ئەوی دیكەشیان پەیوەستە بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم”.

وتیشی، “هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکان چارەسەر بکرێت و بەغداد شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی: لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێرییەوە هیچ گرێبەستێکمان واژوو نەکردووە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەبارەی پرۆژەی رووناکی گرێبەستێکیان بۆ هێناوین بەبێ وەرگرتنی بیروبۆچوونمان، ئێمەش واژوومان…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: لە بری تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت عێراق قەرەبووی هەرێم دەكاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە هەمواری بودجەی عێراق چارەسەری تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت دەکرێت، بە شێوەیەک…
Total
0
Share