ترەمپ داوای ملیارێک دۆلار قەرەبوو دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

سەرۆکی ئەمریکا داوای ملیارێک دۆلار قەرەبوو لە زانکۆی هارڤارد دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر نامانەوێت هیچ پەیوەندییەكمان لەگەڵ زانكۆی هارڤارد هەبێت، ئیدارەکەم لە هەوڵی ئەوەدایە بڕی ملیارێك دۆلار وەك قەرەبوو لەو زانكۆیە وەربگرێت.

دەشڵێت، زانكۆی هارڤارد یاساكانی پێشێلكردووە و هەوڵیداوە بە رێگەی ساختە و پارەیەكی كەم لە سزاکە رزگاری ببێت.

ترەمپ پێیوایە زانكۆكە رێگەی داوە بیری دژە جولەكە بڵاوببێتەوە، بۆیە داوای قەرەبووی لێدەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share