سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، لەگەڵ وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.
پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار خرایەبەر باس و جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.