کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵ دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرمی بە (2بۆ3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ عەلی باپیر: بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەری دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی باپر،…
Total
0
Share