جێگری پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، فرۆشیارانی سلێمانی لە رەمەزاندا هەست بە بەرپرسیارێتیی دەکەن.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دەستخۆشی لە فرۆشیاران و خاوەن پیشەکانی سلێمانی دەکەم کە هەمیشە بۆ مانگی رەمەزان لەگەڵ لیژنەکانمان هاوکارن و خۆیان لەبارەی نرخەوە هەست بە بەرپرسیارێتیی دەکەن.
وتیشی، “زۆر فرۆشیارمان هەیە لە مانگی رەمەزاندا خۆی دەستپێشخەریی دەکات و کاڵاکانی بە نرخی گونجاو بە مسوڵمانان دەفرۆشێت”.