ئەکسیۆس: ئەم هەفتەیە وەفدی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەبچێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا، میسڕ و قەتەڕ کاردەکەن بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە ئەنقەرە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئێران.

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خۆی دەربڕی کە ئیدارەکەی بتوانێت لەگەڵ ئێران بگەنە رێککەوتن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمریکا “گەورەترین و بەهێزترین کەشتیی جیهان”ـی لە ناوچەکەدا جێگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
Total
0
Share