لە رۆژئاڤا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی جەزیرە قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ راگەیاند.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی جەزیرە رایگەیاند، قەدەغەکە بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت:

– حەسەکە (لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانیی سبەی دووشەممەوە تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە).

– قامیشلۆ (لە کاتژمێر 06:00ـی بەیانیی رۆژی سێشەممەوە تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە).

جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی ھاوڵاتییان بە بڕیارەکە دەکاتەوە و دەڵێت، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەر کەسێک دەگیرێتەبەر، کە سەرپێچی بکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەم رێوشوێنە “بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی دانیشتووان” دەگیرێتەبەر.

ئەم بڕیارە چەند کاتژمێرێک پێش رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە، بڕیارە سبەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بچنە ناو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی بۆ عەلی حەمەساڵح: چاوەکانت کزبوون پێویستت بە چاویلکەیە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا کە ئاراستەی عەلی حەمەساڵحی کردووە دەڵێت، دوای…
Total
0
Share