نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

قائیقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی بەرنامەی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی بۆ مانگی شوبات نرخی کاتژمێرێک کارەبا بە 38 دینار دیاریکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی دوو (شوبات) ‌به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك کاتژمێر كاره‌بای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر‌ (38) دینار ده‌بێت”.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت، “كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتییان له‌نێوان (170) بۆ (210) کاتژمێرە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیدەکان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆلیدەی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز “ده‌بێت.

خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌‌‌، به‌یانیان لە کاتژمێر (7 بۆ 8) و نیوه‌ڕوان له‌ سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابین بكه‌ن، جگه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینی كه‌ به‌یانیان كارناكه‌ن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ڤاکسینی فایزەر و ئۆکسفۆردەوە هەواڵی دڵخۆشکەر ڕادەگەیەنرێت

بابەتی دواتر

كازمی: پەسەندكردنی یاسای كچان و ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. “تەقەکەرێک دەستگیرکرا”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، هێزەكانیان “تەقەكەر”ێكیان دەستگیركردووە، كە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی تەقەی كردبوو. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو دووشەممە…
Total
1
Share