“بڕی 800 هەزار دینار بۆ ژن و کچانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش بڕدراوەتەوە”

بەڕێوەبەری رزگاربووان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا هاوکاریی مانگانەی بۆ دوو هەزار و 481 ژن و کچی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش بڕیوەتەوە.

سەراب ئەلیاس، بەڕێوەبەری رزگاربووان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 481 ژن و کچی ئێزدی هاوکاریی ماددییان بۆ تەرخانکراوە، کە مانگانەی 800 هەزار دیناری عێراقییە.

وتیشی، تەنیا ژمارەیەکی کەم لە رزگاربووان ماونەتەوە کە تاوەکو ئێستا یارمەتییان وەرنەگرتووە؛ هەندێک لە رزگاربووان لەئێستادا لە دەرەوەی وڵات دەژین، بۆیە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین بۆ دیاریکردنی شایستەیی بۆ وەرگرتنی یارمەتییەکانیان.

ئەنجومەنی نوێنەران، لە 1ی ئازاری 2021، یاسای ژمارە 8ـی تایبەت بە رزگاربووانی ئێزدی پەسەندکرد، بەپێی یاساکە، هەموو رزگاربووانی دەستی داعش، مافی قەرەبووکردنەوەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
Total
0
Share