بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەلایەن بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار خەڵات و رێزلێنی پێبەخشرا.
ئاماژەی بەوەشدا، خەڵاتەکە لەپای هەڵوێستی مرۆڤانەی ئەو کارمەندە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا قەمسەڵەکەی بەهۆی باران و سەرماوە بەخشی بە منداڵێک.