هیچ نەخۆشییەک بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە بڵاوبووەتەوە؟

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە چۆنیەتیی خۆپاراستنیان لە هەر نەخۆشییەک، رێنمایی و هۆشداریی تەواو بە خەڵکی چەمچەماڵ دراوە.

د. رزگار عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی بەرفراوانی هۆشیاریدا، پشکنین بۆ خۆراک و ئاوی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کراوە، هەروەها هەزاران هاوڵاتیی سەبارەت بە مامەڵەکردنێکی دروست لەگەڵ ئاو و خۆراک، هۆشیارکرانەتەوە.

وتیشی، خۆشبەختانە، بەهۆی لافاو و پیسبوونی ئاوەوە، هیچ نەخۆشییەک لە چەمچەماڵ بڵاونەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share