لە هێرشێکی چەکدارییدا لە هەرێمی بەلوچستان لە باشووری رۆژئاوای پاکستان زیاتر لە 120 کەس کوژران.
سوپای پاکستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گرووپی جوداخوازیی بەلوچستان لەپشت هێرشەکەوەن و توانیویانە لە بەرامبەردا 92 چەکداری ئەو گرووپە بکوژن.
ئاماژە بەوەشدەدات، گرووپەکە لە کوێتای پایتەختی هەرێمەکە و چەند شوێنێکی دیکە هێرشی چەکدارییان ئەنجامداوە و بنکەکانی پۆلیس، زیندانەکان و باڵەخانە و دامەزراوە حکومییەکانی کردووەتە ئامانج.
سوپاکە ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی هێرشەکان 18 هاوڵاتیی مەدەنی و 15 ئەنامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.
بەلوچستان نزیکەی %44ـی خاکی پاکستان پێکدێنێت و هاوسنووری ئێران و ئەفغانستانە.
هەرێمەکە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سرووشتییەکانی وەک گاز و کانزاکان. زۆربەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی بەلووچن و لەو کاتەوەی پاکستان لە ساڵی 1948 سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرت، داوای جیابوونەوە لە حکومەتی پاکستان دەکات.