سوید: سوورین لەسەر  پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان

وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر باشترکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ.

تۆپیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، “سوید سوورە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان، سوورم لەسەرئەوەی ئەو ماوەیەی کارەکەم تەرخانبکەم بۆ بونیادنانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ دەوڵەتە ئیسلامییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەنیازم سەردانی دەوڵەتە ئیسلامییەکان بکەم، بانگهێشتیان دەکەم بۆ دانووستان و گفتوگۆ لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بەبۆنەی هەفتەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەو گفتوگۆیانە دەرفەتێکی باش دەبن بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی سوید لەبارەی سووتاندنی قورئان لە وڵاتەکەمان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەی مانگە دەستكردەكان “فێڵێكی ڕوسیا” لەسەر سنووری ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، وێنەی مانگە دەستكردەكان دووپاتیدەكاتەوە ڕوسیا هێزەكانی لەسەر سنووری ئۆكرانیا نەكشاندووەتەوە. ینس ستۆلتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share