ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە سبەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و دوو بڕگە لەخۆدەگرێت.
بڕگەی یەکەم تایبەتکراوە بە سوێندخواردنی دەستووریی بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمان.
هاوکات بڕگەی دووەم تایبەتە بە پرسی سەرۆککۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پرسە یەکلاییدەکاتەوە.