کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیەکانی سەبارەت بە بارودۆخی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەگوێرەی نوێترین پێشبینیی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، کەشوهەوا لە هەرێم بەگشتی جێگیر و هاوشێوەی دوێنێ یەکشەممە دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی عێراق بەرزدەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، لە ناوچەکانی باشووری عێراق نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەیە، هاوکات لە هەرێمیش، ئەگەری بەفر و بارانبارین هەیە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمیش پێشبینیی کردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەگشتی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنیا ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە کەمێک نزمدەبێتەوە بە (2 -3) پلە.

لەبارەی کەشی سبەی سێشەممەشەوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمەباران و بەفر هەیە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم، پاشان کاریگەریی درێژدەبێتەوە تاکو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و زیاتر ناوچەکانی بادینان بەشێوەی نمەباران و بڕێکی کەم لە بەفر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -7 پلەى سیلیزى
سۆران: 8پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share