مەحمود سەنگاوی: پرسی رۆژئاڤا هەموو گەلی کوردی یەکخست

مەحمود سەنگاوی، تێکۆشەری دیاری کوردستان و یەکێتی دەڵێت، پرسی رۆژئاوای کوردستان هەموو گەلی کوردی یەکخست و حزبایەتیی نەهێشت.

دەشڵێت، “زۆرم پێخۆشە گەنجان دەبینم بە جۆش و خرۆشەوە و بە توانای جەستەیی و داراییەوە بەرگریی لە ئازادیی گەلەکەمان دەکەن.”

مەحمود سەنگاوی وتیشی، “ئەگەر توانای جەستەییم هەبوایە و دەچووم بۆ رۆژئاڤا و لە سەنگەرێکدا لەگەڵ [شـ.ـەڕڤانان] بەرگریمدەکرد.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share