لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی زێڕ بە دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر نرخی زێڕكردووە و لە ماوەی ڕابردوودا یەك كیلۆ زێڕ بە 55 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و ئێستا یەك كیلۆی بە 60 هەزار و 500 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
راشیگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت بەزیادكردنی نرخی زێڕ كاریگەری هەڵاوسان لە وڵاتەكەیدا كەمبكاتەوە كە بەشێكی بەرزبوونەوەی نرخەكەی پەیوەندی بە ئەمریكاوە هەیە.
ئاشكراشیكرد، “بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنیان بە زێرەوە زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی زێڕ لە بازاڕدا بە دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوەدەكرێت و ناچار دەبن دۆلار بە نرخێكی گرانتر بيكڕن”.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: نەوتی سپی لیتری بە 500 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

دەنگی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر بیسترا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان…
Total
0
Share