هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنەکەی هـ.ـەسـ.ـەدە و دیمەشق ئاشکرابوو

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی سوریا ”وەچەرخانێکی قووڵ و مێژووییە لە ئاراستەی سوریا بەرەو گەیشتن بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان و یەکگرتوویی و سەقامگیری.”

دەشڵێت، ئەم رێککەوتنە بۆ حکومەتی سوریا ”رەنگدانەوەی پابەندبوونێکی پتەوە بە هاوبەشییەکی نیشتیمانیی راستەقینە” کە دڵنیای دەدات لەوەی کە نوێنەرانی هـ.ـەسـ.ـەدە دەرفەتیان دەبێت پۆستی باڵا لە دامەزراوە حکومییەکاندا وەربگرن.

بە وتەی نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا، رێککەوتنەکە جێبەجکردنی مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13ـش لە خۆدەگرێت کە پێکدێت لە پێدانی رەگەزنامەی سوریی بە هاوڵاتییانی کورد، هەروەها داننان بە زمانی کورد وەک زمانێکی نیشتیمانیی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا و رێگەدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە خوێندگەکانی ئەو ناوچانەی نەتەوەی کورد تێیدا باڵادەستە.

تۆم باراک ئاماژە بەوەشدەدات، لە چوارچێوەی ئامانجی هاوبەشدا، هەردوولا هەنگاوی بوێرانەیان ناوە؛ حکومەتی سوریا لە رێگەی فراوانکردنی گشتگیری خۆی و پێدانی مافەکان، هەروەها کورد بە گرتنەبەری چوارچێوەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو کە رێز لە بەشدارییەکانیان دەگرێت و خزمەت بە چاکەی گشتی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share