ئەمریکا پارەی زیاتر بە کۆچبەرانی نایاسایی دەدات

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دوو هێندەکردنی خەڵاتی ئەو کۆچبەرانەیان راگەیاند کە پێش کۆتایی ئەمساڵ وڵاتەکەیان بەجێدەهێڵن.

کریستی نۆێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، رایگەیاند، لەم جەژنی کریسمسەدا دووهێندە پارە دەدرێت بەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە وڵاتەکەمان بەجێدەهێڵن کە بڕەکەی سێ هەزار دۆلارە بۆ هەر کۆچبەرێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پارەی کرێی فڕۆکەی ئەو کەسانەش دەدەن کە وڵاتەکە بەجێدەهێڵن و دەستبەرداری سـ.ـزای غەرامەکردنیش دەبن بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی کۆچبەریی ئەمریکا.

ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2025دا بەرنامەیەکی دەستپێکرد بۆ هاندانی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەجێبهێڵن.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەمریکا، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە یەک ملیۆن و 900 هەزار کۆچبەر لەو بەرنامەیە سوودمەند بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI: بەکارهێنانی وشەی “سوپاس” لە ChatGPT ساڵانە ملیۆنان دۆلاری تێدەچێت

سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Open AI رایدەگەیەنێت، بەکارهێنانی دەستەواژەی وەک “تکایە” و “سوپاس” لەکاتی قسەکردن لەگەڵ ChatGPT،…
Total
0
Share