بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت بەڵام نازانین چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت

 بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نازانرێت ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت، بەڵام نووسراو هاتووە کە دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوامدەبێت.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاردراوە بۆ ئەمساڵیش دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامبێت، هیچ نووسراوێکمان بۆ نەهاتووە کە تیایدا ئاماژە بەوەکرابێت ئەمساڵ بەشەخۆراک دابەشناکرێت، لە دهۆکەوە تا بەسڕە، سەرجەم پارێزگاکان هەمان جۆر و بڕ خۆراک وەردەگرن.

وتیشی، ساڵی رابردوو نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە هەموو عێراق، هەشت بەشەخۆراک دابەشکراوە و تا ئێستاش روون نییە کە بۆچی ساڵی رابردوو چوار بەشەخۆراک فەوتاوە، هیچ ساڵێکیش نەبوو کە 12 بڕی تەواو بەشەخۆراک دابەشبکرێت، نازانین بۆ ئەمساڵ چەند بەشەخۆراک دابەشدەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share