لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت.
لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەین، ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت، لە سبەینێوە ڕۆژانە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو تەواوبوونی بەنزینەکە.
دەشڵێت، لەمەودوا پڕۆسەی دابەشکردن بەمشێوەیە دەبێت:
تاکسی و ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر: 40 لیتریان پێدەدرێت (هەفتەی دوو جار).
ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: 50 لیتریان پێدەدرێت (هەفتەی دوو جار).