ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمارکرد و یەک ئۆنسە زێڕ 446 دۆلاری لێبووەوە.
بەشێوەیەکی کتوپڕ و پاش ناجێگیرییەکی زۆر لە بازاڕە داراییەکاندا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە ماوەیەکی زۆر کەمدا نزیکەی %5ی نرخەکەی لەدەستدا و نزیک بە 446 دۆلاری لێبووەوە.
ئێستا، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، بە پێنج هەزار و 296 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە کاتەکانی بەیانیی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیکبووەوە لە پێنج هەزار و 600 دۆلار.