چیرۆکی ئەو منداڵەی لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر دایەنگەکەی تایلاند ڕزگاریبوو

لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر دایەنگەکەی تایلاند لە هەفتەی ڕابردوودا کە بە هۆیەوە 22 منداڵ گیانیان لەدەستدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە تەنها ڕزگاریبوو.

ئەو منداڵە تەمەن سێ ساڵەی لە ڕووداوی هێرشکردنەسەر دایەنگەکەی تایلاند ڕزگاریبوو ناوی باڤینۆت سۆبۆلۆنگە، لە کاتی هێرشکردنە سەر دایەنگەکەدا لە خەودا بووە کاتێک هێرشبەرەکە هاتووەتە ژوورەکەی بە پەتۆکەی دەموچاوی خۆی داپۆشیوە و بەو هۆیەشەوە ڕزگاریبووە.

پانۆمبای سیتونگ دایکی منداڵەکە ڕایگەیاند، “من لە حاڵەتی شۆکدام هەست بە ئازاردەکەم بۆ ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان لەو ڕووداوەدا لە دەستدا لەهەمانکاتدا دڵخۆشم کە منداڵەکەم ڕزگاریبوو، هەستێکی تێکەڵم هەیە لەنێوان خەم و دڵخۆشیدا”.

وتیشی، “منداڵەکەمان ڕووداوەکەی بیرناکەوێتەوە، دوای ئەوەی هێرشبەرەکە هەڵات لە لایەن کەسێکەوە ڕووخساری شاردراوەتەوە بۆ ئەوەی خوێن و جەستەی مردووی هاوڕێکانی نەبینێت”.

 

بابەتی پێشتر

د. بەرهەم ساڵح: كاتی كۆتاییهێنانە بە گێژەڵووكەی قەیرانەكان

بابەتی دواتر

لە هەولێر ئەمبۆڵانسێک ڕفێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share