به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ كۆتاییهاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، پرۆسه‌ی ڤیزاكردنی حاجیانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان له بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، له‌ئێستادا مامه‌ڵه‌ی هه‌موو حاجیانی ئه‌مساڵ ته‌واوكراون و ته‌نانه‌ت ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه، وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە له به‌غدادە بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له كاتی خۆی، مامه‌ی حاجیان ته‌واوبكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه، چه‌ندین رێكار و رێنمایی تازه جێبه‌جێده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له حاجیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق، له رێزی پێشه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانن و له‌ئێستادا، زیاتر له %90ـی ئاماده‌كارییه‌كان به‌كۆتاهاتوون.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، له پلان و به‌رنامه‌ماندایه، كه ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تی حاجیانی كوردستان بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین ئاماده‌كاری كراوه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له وه‌رزی حه‌جدا، ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنەوە.