سبەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەی سێشەممە، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنەکەی سبەینێ کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

دیارترین کاندید بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، نزار ئامێدییە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشبینییەکان بەو ئاراستەیەن، کە ناوبراو سەرۆککۆماری داهاتووی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان: سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەركە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادى کۆچى دواى مام جەلال ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كاریگەریی نەرێنیی ئامادەنەبوونی “ئەم سەركردە گەورەیە” لەسەر ڕووداوە…
Total
0
Share