ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق بە کرداری پابەند نەبووە بە ئاگربەستەوە

ئیلهام ئەحمەد رایدەگەیەنێت، حکومەتی دیمەشق بە کردەیی پابەندی ئاگربەست نەبوو و ئەمڕۆ لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی روویدا.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نووسیویەتی، “حکومەتی دیمەشق بە هیچ جۆرێک بەشێوەیەکی کردەیی پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەستەوە، ئەوەتا ئەمڕۆ بینەری کۆمەڵکوژی خەڵکی کۆبانێ بووین و هێرشەکانیش بۆ سەر جزیرە بەردەوامن”.

دەشڵێت، “مەودای نێوان قسەی بێکردار و ئەو دۆخە خوێناویەی ئێستا لە ئارادایە تا بێت فراوانتر دەبێت، هەر پڕۆسەیەکی سیاسی کە دەستپێکەکەی بە پاراستنی هاوڵاتییان دەستیپێنەکرد، هەر وەک خەونێکی سیاسی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share