کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بەگشتی پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.