شارەزایەکی کەشناسی: مانگی 1 بارانێکی باشی تێدا ماوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، لە رۆژانی کۆتایی ئەم مانگەدا، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بارانبارین لە رۆژانی 28 و 29ـی 1ـی 2026 روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە پێشبینی دەکرێت، رێژەیەکی دڵخۆشکەری باران لەم شەپۆلەدا ببارێت، بە هەورەتریشقەوه و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای مانگی داهاتوو، دووبارە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share