د. هەڵۆ عەسكەری: سودانی وتی لە رابردوودا لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆم مووچەم بۆ هەرێم ناردووە

د. هەڵۆ عەسكەری، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، “لە رابردوودا لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆم مووچەم بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە”.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا وەزیرە كوردەكان یەكدەنگ بوون كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و پێویستە هەرێمی كوردستانیش پابەندییەكان جێبەجێبكات و هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازمان كرد كە مووچەیەك بدرێت.

ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتوویەتی، “ئەگەر پێویستبكات رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەربكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بابەتی داهاتی نانەوتیی هەرێم یەكلابكرێتەوە كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی عێراق كێشەی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چارەسەربكات و دەشڵێت، “بابەتی داهاتی…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، یارییەکی دۆستانە لەنێوان هەردوو تیپی مانگ و خۆری منداڵانی داون سیندرۆم بەڕێوەچوو؛ پاش تەواوبوونی…
Total
0
Share