وەزارەتی دارایی: تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە لەئارادانییە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ رێککەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لەئارادانییە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2026، ماوەی چەند رۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوە و لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاودەبێتەوە، بە پێویستمان زانی، ئەم بەرچاوڕوونییانە بخەینەڕوو.

1- تائێستا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بڕیار و رێنماییەک سەبارەت بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی 2026 نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

2- تائێستا هیچ رێککەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە لەئارادانییە.

3- وەزارەتی دارایی و ئابوری هەروەک ساڵانی پێشوو، بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە.

4- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە (واتە بڕیار و رێنمایی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لە ساڵی 2026).

دەشڵێت، تکایە هەر کەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم رێککەوتن و رێنمایی و رێکارانە نییە، زانیاریی هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی 120 ملیار دینارەکە بڵاونەکاتەوە، تا لەو رێگەیەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی، یاری بە هەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات. بۆ چەندهەمین جار چەندبارەی دەکەینەوە، هەر کەس و لایەنێک پێویستی بە زانیاری هەیە لەو بارەیەوە، دەرگای وەزارەتمان ئاوەڵایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی: داوا لە خوێندکاران دەکه‌ین ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و نارەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت

مه‌‌ڵبه‌ندى یەكی سلێمانی یەکێتی لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوا لە خوێندکاران دەکات ڕێگه‌نه‌دەن گردبوونەوە و ناڕەزاییەکانیان به‌ لاڕێدا ببرێت و…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری د.ا.عـ.ـش رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی مەترسیداری چەکدارانی داعـ.ـش، بەناوی کەتیبەی پێنجی سەلمانی فارسی رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی…
Total
0
Share