دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی هەرێم فەرمانسالاریی دەردەکات

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان تۆمارکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا فەرمانسالارییەکیان بۆ دەردەکرێت.

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرێم داوایەکی یاساییان تۆماکردووە بە مەبەستی بەردەوامیی پێدانی مووچەکانیان لە وادەی خۆیدا بەپێی بڕیاری دادگاکەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فەرمانبەرانە داوایانکردووە وەزارەتی دارایی عێراق پابەندبکرێت بە دابەشکردنی مووچە لە وادەی خۆیدا، هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەرێم پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی بڕیاری تەوتین بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

دادگاکە جەختیکردووەتەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانسالاریی بۆ ئەو داوایەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە…
Total
0
Share