وەزارەتی پەروەردە: سبەی وانەی یەکەمی خوێندنگەکان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان تەرخاندەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، وانەی یەکەم تەرخان دەکرێت بۆ وتنەوەی وانەیەکی تایبەت بە پشتگیریی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر مامۆستایەک لە پۆلەکەی خۆیدا بەتایبەت جەختبکاتەوە لە خۆشویستنی نیشتیمان و مافی رەوای خەڵکی کوردستان لە ئازادی.

هاوکات داواشیکرد، مامۆستایان بۆ خوێندکارانی روونبکەنەوە کە ئێمە گەلی کورد “لەگەڵ ئاشتی و پێکەوەژیانین بەڵام دژ بەهەر کردەوەیەکین کە ببێتە مایەی ستەم لە گەلەکەمان و هەرکات بگاتە هـ.ـێرش لەسەر وجودمان وەک کورد هەموومان یەکین.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share