وەڵامێكی توند لە بۆردی راگەیاندنی یەكێتییەوە

بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی وەڵامی درەو میدیا دەداتەوە و دەڵێت،”نابێت شوێنگۆڕكێ بە ناوەڕۆكی دیداری كەسایەتییەكان بكات”.

بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەڵێت، “درەومیدیا دیدارێكی تۆماركراوی هونەرمەند مستەفا ئەحمەدی بڵاوكردووەتەوە كە بیرەوەریی و پشتیوانییەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ هونەرمەندان و شانۆكاران باسدەكات و سەرگوزشتە و تاقیكردنەوەیەكی مام جەلالیش بۆ هاندان دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەم دەزگایە لە دەرەوەی ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەشێوەیەكی نابەرپرسانە، بەشێك لە قسەكانی هونەرمەند مستەفا ئەحمەدی جێگۆڕكێ پێكردووە كە پێچەوانەی ناوەڕۆك و قسەكانی هونەرمەند دەگەیەنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمجۆرە مامەڵەكردنە لەگەڵ دیدار و قسەی كاراكتەرێكی دیاری هونەریی، پێشینەیەكی ناپیشەیی و نامۆڕاڵییە و جگەلە بە ئامانجگرتنی سەرۆك مام جەلال، بەكارهێنانی هونەرمەندێكیشە بۆ بازاڕسازی لایك و كۆمێنت كە نەك هەركارێكی پەسەندكراو نییە، بەڵكو پێچەوانەی سەنگ و كاركردنی پێشووتریانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیوادارین ئەمە هەڵەیەكی تەكنیكی بێت و بەسەریاندا رەتبووبێت نەك بەدەستی ئەنقەست روویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“زانیارییە فەلەكناسییەكان هەڵەن”
ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریكردنی جەژنی ڕەمەزان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش دەڵێت،” دیاریكردنی…
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share