كاروان گەزنەیی وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، سبەی چوارشەممە دووەمین دیداری گشتیی یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و سەرپەرشتیاری دیدار لە هۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی،”ئامانج لە دیدار داڕشتنی ستراتیژ و سیاسەتی یەكێتییە و زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە هەرێمی و ناوخۆيی و ناوچەییەكان”.
راشیگەیاند، بە 70 پڕۆژە و دوو هەزار پێشنیاز یەكێتی دواجار بڕیاریدا دووەمین دیداری گشتیی سازبكات.