مانگى سوورى کوردى: لە کۆبانی چوار منداڵ بەهۆى سەرماوە گیـ.ـانیان لەدەستدا

لە کۆبانی چوار منداڵ بەهۆی شەپۆلی توندی سەرما و نەمانی پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە، گـ.ـیانیان لەدەستدا.

هەدیە عەبدوڵا، هاوسەرۆکی مانگی سووری کوردی ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی ئەو بەفرە زۆرەی کە لە چەند رۆژی رابردوو لە کۆبانی باریوە، هەروەها بەهۆی خراپی دۆخی مرۆیی و نەمانی پێداویستییە سەرەتاییەکان، چوار منداڵ گـ.ـیانیان لەدەستدا.

وتیشی، رووداوەکە رەنگدانەوەی خراپی بارودۆخی مرۆییە لە کۆبانی، کە بەهۆی گەمارۆی بەردەوامەوە، نەخۆشی و پەتا لە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەروەها دەرمان، ئاو و شیری منداڵیش نەماوە و کەرتی تەندروستیی رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ فرۆشیاران سەبارەت بە مانگی رەمەزان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە فرۆشیاران ئاگاداردەکاتەوە، لە مانگی رەمەزاندا ئەو خواردنانەی دەیفرۆشن چەند زانیارییەکیان لەسەر بێت. بەپێی…
Total
0
Share