قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات

ئەمڕۆ قەدەغەی ڕاوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2026، ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئێستا دەتوانرێت ماسی ڕاوبکرێت.

پێشتر بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاندبوو، ڕاوەماسی بەپێی یاسا و ڕێساکان دەبێت و ڕاوچییەکان بۆیان نییە بە ژەهر و بۆمب، یاخود هەر شێوازێکی دیکەی ڕاوکردن، ماسی ڕاوبکەن کە زیان بە سامانی ماسی و گەراکانیان بگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئومێد سەباح: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپارد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.…
Total
0
Share