محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ تۆم باراک کۆبووەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازیکرد لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و پێکەوە تاوتوێی کۆتا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سوریایان کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “محەمەد شیاع سودانی لای خۆیەوە دووپاتیکردەوە سەقامگیری دۆخی ئەمنیی سوریا یەکجار گرنگە بۆ عێراق و ناوچەکە، هەروەها جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هەردوو وڵات کردووە لە هێنانەکایەی ئارامی و ئاسایش لە سنووری هەردوو وڵاتدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لە بابەتی ئەتۆمیدا نەرمی دەنوێنین

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر ئەمریکا فشاربکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئەو وڵاتە و…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر دانوستان شکستبهێنێت باشترین چـ.ـەکمان بەکاردەهێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا لە پڕچـ.ـەککردنەوەدان تاوەکو لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share