بڕیار رەشید: پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنی نوێنەران “.

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە، و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشە بودجەی هەرێم لە خشتەکاندا پەسەندنەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەتوانرێت دانیشتنێکی نائاسایی لەناو پشووی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت تەنها بۆ دەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجە، بەڵام پێناچێت ئەو دانیشتنەش ئەنجامبدرێت لەبەر ئەوە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجە دەکەوێتە دوای پشووی ئەنجومەنەکە.

لەبارەی گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، د. بڕیار رەشید رایگەیاند، “هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ ئەو گفتوگۆیانە نییە و ئەو باسە دەکەوێتە دووەم وەرزی یاسادانان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share