نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایدەکات، یەکەم وەجبەی ئەندامانی د.ا.عـ.ـشمان رادەستکرا کە هاوڵاتیی عێراق بێتاوانیان کوشـ.ـتووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وەک بەشێک لە هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ سێنتکۆم، ئەمڕۆ 150 ئەندامی داعشمان رادەستکرا کە پێشتر لە زینداکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوون، هەروەها ئەم ئەندامانەی د.اعـ.ــش رۆڵی سەرەکییان هەبووە لە کوشتنی چەندین هاوڵاتیی عێراقی بێتاواندا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە قۆناغەکانی داهاتوودا و بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی، ژمارەی وەجبەکانی دیکە دیاریدەکرێن، ئامانج لەم هەنگاوەش نەهێشتنی مەترسیی بڵاوبوونەوە یان هەڵاتنی ئەو تیرۆریسـ.ـتانەیە، کە وەک سەرکردەی ئاستی یەکەمی رێکخراوە تیرۆریستییەکە دادەنرێن.