وەفدێکی هەرێم دەچێتەوە بەغداد

ئاڵای عێراق و هەرێمی كوردستان

وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.

وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتەوە بەغداد و بڕیارە نووسراو و بەڵگەنامەکانی تەرازووی پێداچوونەوە، لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق تاوتوێی بکەن.

بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.

لەبەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق، پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕاگەیاند. بەگوێرەی زانیارییەکانی عەلی رەئوف…
Total
0
Share