ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: تا 30 سانتیمەتر بەفر دەبارێت

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شەوی پێنجشەممەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، لە هەندێک ناوچە بەفر تا نزیکەی 30 سانتیمەتر دەبارێت. کاریگەریی شەپۆلەکە تاوەکو درەنگانی شەوی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە، بەردەوامدەبێت.

هۆشدارییش بە هاوڵاتییان دەدات، کە لەگەڵ ئەم شەپۆلی بەفربارینە ئاگاداری سەلامەتیی خۆیان بن.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چارەسەرکردنی پاشماوەی کارگەکان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، چارەسەرکردنی پاشماوەکانی کارگەکانە. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی…
Total
0
Share