کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر هۆشداریی دەدات

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، هۆشداریی بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتییانی خۆی دەڵێت، چاودێریی ئەو بانگەشانە دەکەن کە داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەکەن بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانە داوا لە هاوڵاتییانی دەکات:

  1. لە شوێنی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان دووربکەونەوە.
  2. ئاگاداری میدیا ناوخۆییەکان بن.
  3. خۆپیشاندانەکان رەنگە ببێتە هۆی پەکخستنی هاتوچۆ و هەندێکجار توندوتیژیی لێبکەوێتەوە.

هەروەها جەختی کردووەتەوە کە ئاستی ئامۆژگاری گەشتکردن بۆ عێراق لە “ئاستی 4″دا دەمێنێتەوە کە بریتییە لە گەشت مەکە/ Do Not Travel

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی تاوتوێکرد و بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا پڕۆژەکە…
Total
0
Share