بڕیارە ئەمڕۆ هاوڵاتییانی کورد بە خۆپیشاندان ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بگەیەننە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوادەکرێت هەمووان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداریی بکەن.