سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەولێر پشوو راگەیەندرا.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی ئەمشەوی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەبارەت بەو شەپۆلە بەفر و بارانبارین و سەرما و سۆڵەی رووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاردرا لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی تەندروستیی قوتابییان، سبەی سێشەممە پشووی رەسمی بێت.
دەشڵێت، پشووەکە تەنیا لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومیی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر دەبێت.