وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەم مانگە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیارینەکراوە و ئەو دەنگۆیانەی باس لەو وادەیە دەکەن دوورن لە راستییەوە.

وتیشی، “دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەچوارچێوەی ساڵنامەی خوێندندا و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

باسی لەوەشکرد، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت پێش کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامدەدرێت و تیایدا وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر…
Total
0
Share