پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان پشووی رەسمییە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش راوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەی گەرمی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بڕیارماندا رۆژانی 20ی کانونی یەکەم و 21ی کانونی یەکەمی 2026 لە سەرجەم خوێندگە حکومی و ناحکومەییەکان پشووی رەسمی بێت.
وتیشی، ئەم بڕیارەش لەپێناوی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستیی هاوڵاتییاندایە.