بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەبەر سەلامەتی گیانی هەمووان، سبەینێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی پشووی رەسمی دەبێت.
نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، لەسەر داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، پاش راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیاردرا سبەی چوارشەممە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەوام رابگیرێت.