راگەیەندراوێك لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پێدانی تۆپهاوێژ بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێشمەرگە ھێزێكی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزیی بۆ عێراق لێناكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە، پێشمەرگە ھێزێكی نیشتمانییە و گومان لە دڵسۆزی بۆ عێراق لێناكرێت و گرێبەستی كڕینی تۆپهاوێژ بۆ پێشمەرگە لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2019 كراوە و جگەلەوەش بەر لە پێكهێنانی حكومەتی ئێستا خەرجكراوە و لە 20 ی تشرینی دووەمی 2023 گەیەندراونەتە بەندەری ئوم قەسر.

باسی لەوەش كردووە، پرسی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەر باسكراوە و تائێستا تۆپھاوێژەكان نەگەیشتوونەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. پێنج كەس بە تۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كچان و كوڕان دەستگیركران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر…
Total
0
Share